AutoPlay Menu Designer   

Autoplay Menu Designer ئامرازێکی بەهێزە بۆ تەراحی کردنی مێنۆی دولایەنە( Interactive) بۆ لەوحی پەستێنراوی وەک سی دی و دی وی دی و هەروەها USB Flashـەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت، کە بە هەبوونی تواناییەکانی بەربڵاو، حەتتا بە بێ نووسینی دێرێک بەرنامە نووسین، دەتوانێ جوانترین و سەرنج راکێشترین ئۆتۆران بهێننە بەرهەم. هەبونی وێنەگەلی جۆراوجۆر، هێما و مێنۆی ئامادە، وObjectی جۆراوجۆر، کە ئەمرۆکە لە ناو هەر ئۆتۆرانێک دا دەبینرێن، هەمووی دەرخەری ئەوەن کە دەستی بەکارهێنەر لە خوڵقاندنی جوانترین ئۆتۆران چەندە ئاوەلایە بە هۆی ئەم ئامرازەوە.
لەم ئامرازەدا بە گشتی سێ هەنگاوی سەرەکی ناسێنراوە کە لە هەنگاوی یەکەم دا بەکارهێنەر دەتوانێ بە هاسانی سایزی پەرەی ئۆتۆران، ستایل، رەنگ و بەگشتی شێوە و رواڵەتی سەرەکی رێک بخات. لە هەنگاوی دووهەمیش دا کاری بەکارهێنەر سەرنجراکێشتر دەبێ، چوونکە بەکارهێن لێرە دا دەبێ تەواوی سەلیقەی خۆی بەکار بهێنێ و لە چوارچێوەی رێکخستن دا تەواوی هەنگاوەکانی پێویست بۆ درووست کردنی ئۆتۆران بە جێ بهێنێ و لە کۆتایش دا بەکارهێن دەتوانێ هەر دوو قۆناخی تێپەربوو تاقی بکاتەوە و حەتتا ئەگەر پێویست بێ لە سەر سی دی رایتی بکات.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 15.2 MB
File ver    : 3.6[65]
File format : exe
Date Added  : May 04/05/2020
Last viewed : May 04/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Autorun CDMenuPro   

خوڵقاندنی لەوحی پەستێنراو وێرای مێنۆی سەرنج راکێش کە ئەمرۆکە بە ناوی Autorun ناوبانگیان دەرکردووە، بۆتە کارێکی ئاسایی لە ناو کۆمپانیاکاندا و هەمیش کە زۆرێک لە بەکارهێنەران بۆ باشتر راگرتنی لەوحەکانی پەستێنراوی خۆیان هەڵدەستن بە تەراحی و درووست کردن و رایتی Autorunـەکانی خۆیان. بە دڵنییایێوە هەموومان ئاگاداری ئەو خاڵە هەین کە تەراحی کردنی ئەم مێنۆیانە پێویستی بە ئامرازی تایبەتی ئەم بوارە هەیە. یێکێک لەم نەرمەواڵانە کە هەم بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەرمەواڵە و هەمیش بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی جا چ بە مەبەستی تیجاری وەیان بە مەبەستی تایبەتی خۆیان کەڵکی لێ وەردەگیرێت ئامرازی CDMenuProیە.
ئەم ئامرازە بەهێزە، دەوڵەمەندە بە ئیمکاناتێکی زۆر و زەوەند و هەروەها دەس دەدات بۆ تەواوی بەکارهێنەران بە هۆی هەبونی رواڵەتێکی سەرنجراکێش وهاسان بەکارهێنانی لە کارپێکردن دا، کە خۆی یێکێک لە تایبەتمەندییەکانی گرینگی ئەم ئارازە دێتە هەژماردن. ئیمکانی تەراحی کردنی هاسان بە هۆی هەبونی Wizard یێکێکی تر لە خاڵە بەرچاوەکانی ئەم ئامرازەیە بۆ کارئاسانی بەکارهێنەران.CDMenuPro وێرای پشتگری لە هەر چەشنە فۆرمەتێکی وێنەیی، فۆرمەتەکانی دەنگ و رەنگ بۆ پێوە لکاندنی دەنگ و ویدئۆ بە پرۆژەکان، پشتیوانی دەکات و تەواوی Objectتەکان کە لە هەر چەشنە تەراحی کردنێک دا دەکرێ بەکاربهێنرێن، لە ناو Autorunێک دا کۆ بکاتەوە و دەتوانین بڵێین کە ئەم ئامرازە بە پتر لە ٥٠ توانایی گرینگ کە هەر یێک لەوان دەتوانێ بۆ تەراحی و خوڵقاندنی هەر Autorunنێک سەرەکیترین ئامراز بێت بۆ بەکارهێنەران. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە:
-رواڵەتی ساکار و سەرنج راکێش
-هاسان بونی کارپێکردن
-هەبوونی Templateی جوان و سەرنج راکێش
-ئیمکانی تەراحی کردنی ئاڵبۆمی وێنە
-پشتیوانی لە هەر چەشنە فۆرمەتێک
-توانایی رایتی راستەوخۆ لە سەر سی دی و دی وی دی
-بەکارهێنانی گشت Object ـەکان لە تەراحی دا
-ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە کرداری کێشان و بەردان(Drag & Drop)
-هەبوونی دەیان تەرحی جوان بۆ هەر یێک لە مێنۆکان
-هەبوونی پلەیری ناوخۆیی
-ئیمکانی پێشاندانی راستەوخۆی Text ، Rich Text ، Image ، HTML و...لە Autorun دا
-ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە ئایکۆنە درووست کراوەکانی خۆمان
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 11.2 MB
File ver    : 064100
File format : exe
Date Added  : May 04/05/2020
Last viewed : May 04/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download